بەفربارین لە رواندز ئاستەنگی هاتووچۆی دروست کردووە لهلایهن: - نەورۆز نیوز - بهروار: 2026-01-07 بهشی بكه لە باشووری کوردستان بابهته پهیوهندیدارهكان هاوسەرۆکی دەم پارتی: لە تورکیا ئاشتی بەدیبێنین دەیگوازینەوە بۆ رۆژئاڤاش چوارشەممە بەهۆی سەرماوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان پشووە موستەفا حەنوون: ئامادەنیم یاری بۆ هیچ یانەیەکی دەرەوەی هەولێر بکەم ئەمریکا لە 66 رێکخراو و ئاژانسی نێودەوڵەتیی دیکە دەکشێتەوە بەفربارین لە رواندز ئاستەنگی هاتووچۆی دروست کردووە بەهۆی بەفربارین و خلیسکبوونی رێگەوبانەکان، ژمارەیەک پاسی گەشتیاری لەنێو رواندز ماونەتەوە. بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری قەزاکە دەڵێت شوێنی مانەوەیان بۆ دابین دەکەن و تیمەکانیشیان سەرقاڵی کردنەوەی رێگەکانن. شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین ئەمڕۆ چوارشەممە 31-12-2025، شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین رووی لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کرد. بەهۆیەوە لە قەزای رواندزی پارێزگای هەولێر کۆمەڵێک گەشتیاری سەری ساڵی زایینی لە رێگەکاندا گیریان خواردووە. داخستنی زۆربەی رێگەکان پارێز یوسف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزای رواندز، ڕایگەیاند: "داوا لە خەڵکی دەرەوەی رواندز دەکەم کە نەیەنە نێو شارەکە، چونکە زۆربەی رێگەکان داخراون." بەگوتەی پارێز یوسف، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بەهۆی خلیسکبوون، رێگەی شوێنە گەشتیارییەکانی بێخاڵ و گەلی عەلی بەگیان داخستووە. ئەو گوتی: "تیمەکانمان بەردەوام سەرقاڵی راماڵینن و خوێ بەسەر رێگەوبانەکاندا دەپڕژێنن بۆ ئەوەی بەستەڵەکەکە بتوێننەوە." دابینکردنی شوێنی مانەوە بۆ گەشتیاران بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری رواندز سەبارەت بەو گەشتیارانەی بۆ سەری ساڵی زایینی هاتوونەتە قەزاکە و بەهۆی بەفربارینەوە گیریان خواردووە گوتی: "هەوڵ دەدەین دابەشی سەر هۆتێل و مۆتێلەکانیان بکەین." تەنیا لە چیای کۆڕەک نزیکەی 100 شوێنی مانەوە و لە شنگلبانە 113 خانوو و ڤێلای گەشتیاری هەن. کردنەوەی هەندێک رێگە پارێز یوسف ئاماژەی بەوەش کرد کە رێگەی شنگلبانەیان کردووەتەوە و گەشتیاران دەتوانن سەردانی بکەن. بەڵام ئەو گوتی: "رێگەی چیای کۆڕەک نەکراوەتەوە و تیمەکانمان هێشتا سەرقاڵی کردنەوەی ئەو رێگەیەن." بەردەوامبوونی هاتنی گەشتیاران سەرەڕای ئەوەی لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفربارین رووی لە بەشێک لە ناوچانەکانی پارێزگای دهۆک، ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ و سۆران و بەشێکی ئیدارەی ڕاپەڕین، قەزاکانی مێرگەسۆر، ئامێدی و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێری کردووە، گەشتیاران بەتایبەتی لە نێوەڕاست و خوارووی عێراقەوە، بۆ پشووەکانی سەری ساڵی زایینی، سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ئەو ناوچانە دەکەن. بهشی بكه لە بابهته پهیوهندیدارهكان به : بەفربارین لە رواندز ئاستەنگی هاتووچۆی دروست کردووە مەسرور بارزانی: پەلاماردانی گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب بە قووڵی نیگەرانی کردووین بەفربارین لە رواندز ئاستەنگی هاتووچۆی دروست کردووە ئەم ساڵ ماوەی بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزا زووتر بوو بەراورد بە ساڵانی رابردوو دەستەی وەبەرهێنان: کارکردن لە پڕۆژەی دەشتی بەهەشت دەستپێدەکاتەوە نرخی مسقاڵێک زێڕ نزیکەی 10 هەزار دینار دابەزی بەڕێوەبەری کشتوکاڵیی تەقتەق: بەهۆی لافاوەوە زیانێکی زۆرمان بەرکەوتووە