ئەم ساڵ ماوەی بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزا زووتر بوو بەراورد بە ساڵانی رابردوو لهلایهن: - نەورۆز نیوز - بهروار: 2026-01-07 بهشی بكه لە باشووری کوردستان بابهته پهیوهندیدارهكان کوردانی ئێزدی: 1200 خێزانی ئێزدی لە ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب رادەگوێزرێن و تۆپباران دەکرێن ئەمریکا لە 66 رێکخراو و ئاژانسی نێودەوڵەتیی دیکە دەکشێتەوە هەپەگە ناسنامەی 4 گەریلای راگەیاند کە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە هەسەدە: گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەت باڵەخانەی خزمەتگوزاری دەکەنە بنکەی سەربازی ئەم ساڵ ماوەی بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزا زووتر بوو بەراورد بە ساڵانی رابردوو بووڵتەنی تەندروستی لەنێو نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەنفلەوەنزای ئەم ساڵ بە خێرایی بڵاوبووەتەوە. ماوەی بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزا زووتر بوو بەراورد بە ساڵانی رابردوو و پسپۆڕێک هۆشداری دەداتە گرووپێکی خەڵک کە ئەگەر پەتاکان بگرن، دەخرێنە چاودێریی چڕ. زیادبوونی تووشبووان بەراورد بە ساڵانی رابردوو د. هاوژین فازڵ، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو، دەڵێت بەراورد بە ساڵانی رابردوو، تووشبوون بە نەخۆشییەکان زیاد بووە. ئەو ئاماژەی بەوە کرد کە نەخۆش شلەمەنی بخواتەوە، پێویستیی بە ژیناو "موغەزی" نابێت. هەڵەکانی چارەسەرکردن بەگوتەی د. هاوژین فازڵ، بۆ چاکبوونەوەی پەتا، بەکارهێنانی دەرمان بەبێ پشوودان هەڵەیە و نابێت لە کاتی دڵەڕاوکێ و گوشاری دەروونی پەستانی خوێن بپێورێت. ئەو هۆشداریشی دا کە هۆکاری ئەنفلەوەنزا ڤایرۆسە و نابێت دژەبەکتریاکان بەکاربهێنرێن. زیاتر لە 100 کەس لە چاودێریی چڕ د. سەفین عوسمان، پسپۆڕی مایکرۆبایۆلۆژی و نەخۆشییە گوازراوەکان لە نەخۆشخانەی شار، یەکێک بوو لە میوانانی بووڵتەنەکە. ئەو گوتی لەم مانگەدا زیاتر لە 100 کەس بەهۆی ئەنفلەوەنزاوە لە چاودێریی چڕ خەوێندراون. د. سەفین عوسمان باسیشی کرد کە ئەم ساڵ بەهۆی ئەنفلەوەنزاوە سەدان کەس لە چاودێریی چڕ خەوێنراون و ئەوانەی بەرگرییان لاوازە، بە توندی پەتاکان دەگرن. مەترسییەکانی لاکۆڵانی نۆرینگە د. سەفین عوسمان ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەوەی بە توندی ئەنفلەوەنزای گرتووە، نەچێتە نۆرینگە لاکۆڵانەکان. ئەو گوتی دەشێت ئەنفلەوەنزا ببێتە هۆی هەوکردنی پەردەی دڵ، هەر بۆیە پەنابردنە بەر نۆرینگە لاکۆڵانەکان، ڕەنگە کێشەکە ئاڵۆزتر بکات. زۆرینەی تووشبووان پێویستییان بە دەرمان نییە رێباز عەبدوڵڵا، یاریدەدەرێکی پزیشکە و بەشدارە لە بووڵتەنەکە، دەڵێت تووشبووانی ئەنفلەوەنزا زیاتر سەردانی نۆرینگەکانی یاریدەدەری پزیشک دەکەن و بەشێکی زۆری تووشبووانی ئەنفلەوەنزا پێویستییان بە دەرمان نییە. رێنوێنی بەردەوام بۆ یاریدەدەرانی پزیشکی رێباز عەبدوڵڵا گوتی کە یاریدەدەرانی پزیشکی بەردەوام رێنوێنی لە سەندیکا وەردەگرن بۆ پێدانی دەرمان بە نەخۆش. ئەو ئاماژەی بەوەش کرد کە زۆرینەی نەخۆشەکانی ئێستا دەڵێن: "دەرزیی تێکەڵە بەکارناهێنم." بهشی بكه لە بابهته پهیوهندیدارهكان به : ئەم ساڵ ماوەی بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزا زووتر بوو بەراورد بە ساڵانی رابردوو مەسرور بارزانی: پەلاماردانی گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب بە قووڵی نیگەرانی کردووین بەفربارین لە رواندز ئاستەنگی هاتووچۆی دروست کردووە ئەم ساڵ ماوەی بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزا زووتر بوو بەراورد بە ساڵانی رابردوو دەستەی وەبەرهێنان: کارکردن لە پڕۆژەی دەشتی بەهەشت دەستپێدەکاتەوە نرخی مسقاڵێک زێڕ نزیکەی 10 هەزار دینار دابەزی بەڕێوەبەری کشتوکاڵیی تەقتەق: بەهۆی لافاوەوە زیانێکی زۆرمان بەرکەوتووە