نەورۆز نیوز
پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لەلایەن دەم پارتییەوە لە ئیستەنبووڵ خوێندرایەوە. ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا داوای لە گەلانی تورکیا کردووە، خاوەندارێتیی پرۆسەی چارەسەری بکەن.
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە درێژەی چالاکییەکانی بەبۆنەی (1ی ئەیلوول، رۆژی جیهانیی ئاشتیی)، ئەمڕۆ یەکشەممە، 31ی ئابی 2025 لە ئیستەنبووڵ کۆبوونەوەیەکی جەماوەری ساز کرد.
گوڵجان کاچماز، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان، یەکێک بوو لە قسەکەرانی کۆبوونەوەکە و تێیدا پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەی خوێندەوە.
ئۆجەلان لەبارەی ئەو بانگەوازەی لە 27ی شوباتی ئەم ساڵ لەبارەی چەکدانانی پارتەکەی کردی، گوتوویەتی: ''هه‌نگاوێکی ستراتیجی و وه‌رچه‌رخانێکی مێژووییه. به‌م بانگه‌وازه، سه‌رده‌مێکی نوێ لە تورکیا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەستیپێکردووە کە تێیدا ژیانێکی دیموکراسییانە لەسەر بنەمای ئاشتی، جێگەی شەڕ و وێرانی دەگرێتەوە''.
بە بڕوای ئۆجەلان، ''ئاشتیی راستەقینە'' ته‌نیا بێده‌نگبوونی چه‌ک یان کۆتاییهاتنی شه‌ڕ و پێکدادان نییه، ''ئاشتیی راسته‌قینە، به‌دیهێنانی ئازادی، دیموکراسی و دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا''.
ئۆجەلان داوای لە گەلانی تورکیا کردووە، خاوەندارێتیی پرۆسەی چارەسەری بکەن. گوتووشیەتی: ''ئیدی ئه‌م وڵاته ده‌بێته نیشتمانی ئه‌وانه‌ی که ئاشتی و ژیانی دیموکراسی به ماف و ئه‌رکی خۆیان ده‌زانن''.
دەم پارتی رۆژی هەینی، 29ی ئەم مانگە، بەرنامەی چالاکییەکانی بەبۆنەی (1ی ئەیلوول، رۆژی جیهانیی ئاشتی) راگەیاند. پارتەکە سبەی دووشەممە کە دەکاتە 1ی ئەیلوول، کۆمەڵێک چالاکیی وەک، کۆبوونەوەی جەماوەری و رێپێوان و کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی دەبێت.
7 بینین