قایمقامی سنە: 120 گوند کێشەی کەمئاوییان هەیە

له‌لایه‌ن: - نەورۆز نیوز نەورۆز نیوز - به‌روار: 2025-09-02-12:51:00 - کۆدی بابەت: 6
قایمقامی سنە: 120 گوند کێشەی کەمئاوییان هەیە
ڕۆژهەڵاتی کوردستان

نەورۆز نیوز

قایمقامی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە 120 گوندی سەر بە شارەکە کێشەی کەمئاوی هەیە، لە کاتێکدا ئەم ساڵ تەنیا 130 ملیار تمەن (یەک ملیۆن و 226 هەزار دۆلار) بۆ پرۆژەکانی دابینکردنی ئاو لە شاری سنە تەرخان کراوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2025، غەریب سەجادی، قایمقامی شاری سنە رایگەیاند، ئەم ساڵ کێشەی کەمئاویی لە سنووریی شارەکە زیاتر بووە و لە 192 گوندی سەر بە سنە، ئێستا لە 120 گوند کێشەی کەمئاوی هەیە.
 
غەریب سەجادی گوتی، لەگەڵ ئەوەی شاری سنە رووبەڕووی کێشەیەکی گەورەی کەمئاوی بووەتەوە، بەڵام تەنیا 130 ملیار تمەن (یەک ملیۆن و 226 هەزار دۆلار) بۆ پرۆژەکانی دابینکردنی ئاو لە شاری سنە تەرخان کراوە.
 
بە گوتەی سەجادی، هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە کێشەی کەمئاوی لە سنە بە زووترین کات چارەسەر بکرێت.
 
قایمقامی سنە هەروەها باسی بودجەی ئاوەدانکردنەوەی شارەکە دەکات و دەڵێت، "ئەم ساڵ 610 ملیار تمەن (زیاتر لە پێنج ملیۆن و 754 هەزار دۆلار) بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی خزمەتگوازی و ئاوەدانکردنەوە تەرخان کراوە."



6 بینین